نا بۆ شەڕی ناوخۆیی و خۆکوژیی نەتەوەیی/ پشتیوانی کوردستانیان بەردەوامە

دوابەدوای بڵاوبوونەوەی یەکەم هەنگاوی کەمپینی نا بۆ شەڕی ناوخۆیی و خۆکوژیی نەتەوەیی لە لایەن کۆمەڵێک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی کوردستان، رێژەی پشتیوانی لەو کەمپینە بەردەوام بووە و دەنگی هاوڵاتیان بۆ شەرمەزارکردنی هەر چەشنە شەڕێکی تری ناوخۆیی بەرزتر دەبێتەوە.

لێرە بەیاننامەی ئەو کەمپینە و ناوی بەشداربووان بخوێننەوە:

کۆتایی بە شەڕی ناوخۆیی و خۆکوژیی نەتەوەیی بێنن
ئێمە وەک کۆمەڵێک لە چالاکانی سیاسی و مەدەنی رۆژھەڵاتی کوردستان داوا لە هەر دو پارتی دیموکراتی کوردستان و پارتی کرێکارانی کوردستان دەکەین، لە جیاتی خۆش کردنی ئاگری شەڕی ناوخۆیی و خۆکووژی نەتەوەیی، بچنە سەر مێزی گفتوگۆ و لە ڕێگەی دیالۆگ و وتووێژ، کێشەکانی نێوانیان چارەسەر بکەن و هەوڵ بدەن بە لە پێشگرتنی سیاسەتێکی نیشتمانی و نەتەوەیی، ئاسایش و سەقامگیری گەلی کوردستان دابین بکەن.
هەر وەک ئاگادارن لە ماوەی ڕابردوو و بە هۆکارگەلێکی جیاواز چەندین جار، ڕوبەڕوو بوونەوە و چەخماخەی شەڕی ناوخۆیی و کورد و کورد هاتۆتە ئاراوە و تا ئێستا چەندین ڕۆڵەی شۆڕشگێڕ بوونەتە قوربانی. ئەوە بۆتە هۆی دڵگرانی جدی گەلی کوردستان و بۆتە هۆی ئەوەی کە زەنگی مەترسی شەڕێکی تری ناوخۆیی هێزە کوردستانیەکان ببێتە رۆژەڤی کوردستان.
بێگومان لە ئەگەری ڕوودانی هەر چەشنە شەڕ و تێکهەڵچوونێکی ئەو دوو پارتە کوردستانیە، تەنیا زەرەرمەندی سەرەکی، گەلی کوردستان دەبێت و بە ئامانج گەیشتنی سیاسەت و پلانەکانی وڵاتانی داگیرکەری کوردستان لێدەکەوێتەوە.
وڵاتانی داگیرکەری کوردستان و لەسەرەوەی هەموویان دو حکومەتی ئێران و تورکیا هەر دەم هەوڵی ئەوەیان داوە کە ناو ماڵی کورد تێکبدەن و بە سازدانی شەڕی نەگرێسی ناوخۆیی هێزە کوردستانیەکان، کەرامەت و ڕەوایی بزووتنەوەی ئازادیخوازیی گەلی کوردستان لەککەدار بکەن و پێشکەوتنەکانی گەلی کوردستان لەبار ببەن.
شەڕی ناوخۆیی هێزە کوردییەکان جیا لەوەی کە گەلی کوردستان دەکاتە ئامانج و بزووتنەوەی رزگاریخوازیەکەی لەناو دەبات و دڵسارد بوونەوەی نەتەوەیی لێدەکەوێتەوە، دەبێتە هۆی لەدەستدانی پشتگیری جیهانی و ئەو شەرعیەتە جیهانیەی کە لە درێژایی خەباتی چەندین ساڵەی بەدەستی هێناوە.
ئێمە وەک چالاکانی سیاسی و مەدەنی رۆژھەڵاتی کوردستان بیرتان دەخەینەوە کە مێژووی شەڕی ناوخۆیی لە کوردستان چەندین جار بۆتە هۆی سەرکەوتنی پلانی داگیرکەران و دۆڕانی بزوتنەوە کوردستانیەکان، هەر لەسەر ئەم ئەساسەش ڕوودانی دووبارەی شەڕی لەو چەشنە بە توندی شەرمەزار دەکەین و دووپاتی دەکەینەوە کە بە دوور لە دەمارگرژی بێنە سەر مێزی دیالۆگ و گوێ ڕایەڵی گەلی کوردستان بن.
ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەین کە تەنیا ڕێگای گەیشتن بە ئامانج، تەبایی لایەنە سیاسیەکان، پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی نەتەوەیی و یەکریزی نێو ماڵی کوردە و لەسەر ئەو ئەساسەش داوا لە پارڵمانی کوردستان، کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان، حیزب و لایەنە سیاسیەکان، چالاکانی سیاسی و مەدەنی و هەموو گەلی کوردستان دەکەین، بەیەک دەنگ داوایی کۆتایی هێنانی تێکهەڵچوونەکانی نێوان ئەو دوو پارتە کوردستانیە بکەن و ئاسایش نەتەوەیی وەک هێڵی سوور بۆ لایەنە سیاسیەکان دەست نیشان بکەن.
هیوادارین بە دوور کەوتنەوە لە لە ئەگەری ڕوودانی هەر چەشنە شەڕێکی ناوخۆیی بتوانین بەیەکەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجە ڕەواکانی گەلی کوردستان تێکۆشان بکەین.
عەبدوڵلا حیجاب
ڕەزا موستەفا سولتانی
بێهزاد خۆشحاڵی
جەهاگیر عەبدوللاهی
ساسان میحرابی
بەهارە عەباسی
مەتین قادری
نادر جەماعەتی
قادر شیری
مێهران ئەحمەدی
محەممەد مەمەندزادە
کاوە فاتحی
ئەمجەد حسێن پەناهی
محەممەد هوژەبری
جەلال محمدی (داڵاهۆ)
زانیار ئەحمەد زادە
هەرێم عەلی
کۆماس شابازی
سابیر مامەدی
سابیر عەبباسی
سینا ساڵحی
سەلاح حوسەینپوور
رەئوف ئیبراهیم سۆفی
ناسر محەممەدزادە
رۆژین رەزایی
ئەنوەر عەباسی
ارسلان ریگ آبادی
ڕامان دۆڵەگەرمی
ئیبراهیم عەبدوللاهی
سەرکەوت دەروێشی
شۆڕش بەرۆش
حەیدەر حوسەینی
هێدی ڕەسوڵی
ناسر محەممەدزادە
ئیقباڵ فەرهادی
ئەمیر بەدری خان
ئەنوەر گەوێڵی
عوسمان ئەبدی
حەسەن رەبەتی
پەرویز دیشەد
ڕزگار بەهاری
رێبوار فەخری
چیا عەبدوڵاپوور
مەحموود شەریفی
گوڵاڵە عەبدوڵڵا
عوسمان عەلی
هیوا دانش
سەرکەوت دەروێشی
حەسەن رەبەتی
رەحیم نوژەدزادە
ئیدریس کوردی
جەلال ئازەری
فەرید محەممەدی
تاهیر قازی
عەباس کەریم زادە
کاردۆس عۆوەیسی
مەسعوود پەژوهی
کامبیز فاتیحی
سیروان حسێن پەناهی
حوسێن باخچی
نیگار کەریمی
فەریبا وەیسی
علاالدین سالحیان
مەمەد پەرویزی
فەتاح مرۆوەتی
ئیبراهیم قاسمی زاد
عەلی یەیلاخ
ئارگەش مامەندی
فەرزانە ئەردەشیری
ئامەد سەراواران
تاهیر رەنجیدەر
سیروس قادری
موژگان وەفایی
پەرویز کەریمی
هیوا عەزیمی
ئاکۆ کازمی
حسێن زەند
هەژار کرماشانی
وریا ئیبراهیمی
ئالان نژاد
جەعفەر تەکانتەپە
مەنسوور سادقی
فواد کەریمی
مەجید هەکی
کەیوان فیروزی
محەممەد بایەزیدی
سەباح ئامەد
هێرش ئەحمەد
ئازاد سورخی
ئەکرەم پاڵانی
عەتا ناسری
دانیاڵ رۆستەمی
نەرمین محەممەدی
مێهرپارە رەزایی
ئیدریس پیری
سیاوەش محەممەدی
گەلاوێژ قادری
رەحیم چێشتە
شاهین کەریمی
سینا بەهرامی
ناسر سەدیقی
کەماڵ ساڵحی
فەرەیدون محەممەد
پەیمان ئەلیاسی
حەسەن یونس پوور
هەیبەت سەرمەستی
دیمەن سۆهرابی
سەلاح کەسنەزانی
ئەحمەد مورادی
مەروە شەریفی نیا
شۆڕش بێهروزی
عەبدوڵڵا (سەرکەوت) دەروێشی
غەریب مایەوای
تەها گوڵستان هێمن
خالید ئەسکەندەری
ئاکام ئەمینی
کەماڵ عەلی پوور
کاروان یاغی
ئورامار بیلیند
فاروق بۆکانی
کاوێن پیرمێە
ئومێد مەنسووری
ئاسۆ ئامێەدیان
ئەمیر فیرووزی
پشتیوان سەعیدی
هەژیر هاشمی
لیمو ئەرجومەند
عەباس کەریم زادە
فەرید لەتیفی
رێبوار پەرویزی
ئایدا کرماشانی
محەممەد رێبەر
ئومێد عەبدوڵاهی
سالار ئەمینی
ناسر محەممەد زادە
نەوید قادری
نەعیم نەجەفی
لهۆن لهۆنی
سنوور حوسەینی
سیروان میرکان
رامین زەندنیا
پووریا ئەڵماسی
ناسح باخیشی
عەبدولموتەلیب مەحموودی
عەلی ئیلامی
هیوا مەسعوودی
شکووەئۆرامار
ئاکام فەرهەنگ زادە
هەژار شەخسی
دەرسیم ئۆرامار

One thought on “نا بۆ شەڕی ناوخۆیی و خۆکوژیی نەتەوەیی/ پشتیوانی کوردستانیان بەردەوامە

  • 10.06.2021 at 00:06
    Permalink

    تکایە ناوی منیش زیاد بکەن بەو لیستەوە

    Reply

Leave a Reply

%d bloggers like this: