KMMK:
یەکشەممە ۱۶ی جۆزەردانی ۲۷۲۱ی کوردی ژنێک بە ناوی نەسرین مورادی خەڵکی سەلەس شاری باوەجانی، هەوڵی خۆکوشتنی داوە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
جێی ئاماژەیە کە تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری خۆکوشتنی ئەو هاوڵاتییە لە بەردەستدا نییە.
شووکردنی زۆرەملێ، ، هەڵاواردنی ڕەگەزی ، نەبوونی پاراستنی یاسایی بۆ ژنان ، هەژاری و بێکاری هۆکاری سەرەکی خۆکوژین لە کوردستان .
ج.ع