KMMK:
چوارشەممە 12ی جۆزەردانی 2721ی کوردی، ژنێک بە ناونیشانی جەیران عەبدی کچی مستەفا خەڵکی گوندی واوان سەر بە شاری نەڵاسی سەردەشت لە ڕێی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، هۆکاری خۆکوژی ئەم ژنە کێشە و گرفتی بنەماڵەیی ڕاگەیەندراوە.
شیاوی باسه کە، هەڵاواردن، نەبوونی پشتیوانی یاسایی، ئاستەنگییەکانی ئاینیی و هەژاری و بێکاری لە هۆکارە بەرچاوەکانی خۆکوژی ژنان لە ڕۆژهەڵاتی کوردســتان هەژمار دەکرێ.
ق.ش