بانە؛ کۆڵبەرێک برینــدار بوو

KMMK:

سێشەممە 11ی جۆزەردانی 2721ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناونیشانی” سەرکەوت میرزایی” بە چەکی ساردی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی سنووری هەنگەژاڵ سەر بە شاری بانە بە گرانی برینــدار بوو.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە kmmk گەیشتوون، ناوبراو مەچەکی دەستی لە لایەن هێزەکانی ئێران بە چەکی ساردی سەرەنێزە بریندار و کۆڵی کوڵبەران هەموو لە لایەن ئەو هێزانەوە تاڵان کــرا.

کوشتنی کۆڵبەران سەلمێنەری ڕاستەقینەی جینایەت دژی مرۆڤایەتییە کە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژانە دەستی تێوە دەدات.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: