گیان لە دەستدانی هاوڵاتییەک بە تەقەی چەکدارەکانی ئێران

KMMK:

چوارشەممە 12ی جۆزەردانی‌2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی” حسێن فەرەجی”63 ساڵ‌ تەمەن خەڵکی شاری ئارمەردە سەر بە شاری بانە بە تەقەی چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران گیانی خۆی لە دەست دا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە چەکدارەکانی ئێران بە بێ هۆشداری پێدانی پێشوەختە بە گومانی ئەوەی کاڵاوی قاچاخی پێ بێت ماشێنی ئەم هاوڵاتییەیان لە نێزیک گوندی بڵکە سەر بە بانه کرایە ئامانجی ڕاستەوخۆ.

تەرمی ئەم هاوڵاتییە بۆ شاری ئارمەردە ڕاگوازرا و ئەسپەردەی خاک کراوە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: