مەحموودی ساڵحی و عوسمان ئیسمایلی مەحکووم بە زیندان کران

KMMK:

پێنجشەممە 6ی جۆزەردانی 2721ی کوردی، دوو چالاکی کرێکاری بە ناوەکانی مەحموود ساڵحی و عوسمان ئیسمایلی بە بۆنەی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکار لە لایەن دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە شاری ســنە زیندانیان بە سەردا سەپێنرا.

دادگای ئینقلابی ئێران مەحموودی ساڵحی بە 3مانگ و عوسمان ئیسمایلی بە 6 مانگ زیندان مەحکووم کرد.

دادگای ناوبراو لە درێژەی حوکمەکەدا هێناویە کە ئەم حوکمە هەڵگری ئەوەی هەیە کە بکرێ بە سزای پارەی نەخت و واتە هەرکامیان بە 20 ملوێن و 40 ملوێن قەران دەتوانێ بگۆڕدرێ.

جێی بیرهێنانەوەیە کە مەحموودی ساڵحی و عوسمان ئیسمایلی بە بۆنەی بڵاوکردنەوەی وێنە و فیلم لە پێوەندی لە گەڵ ڕۆژی جیهانی کرێکار دەستبەسەر کراوبوون.

پاش کۆتایی لێپرسینەوە، دادوەری بازپرسی دۆسیەکە بارمتەی بە بڕی 40 ملوێن تمەنی بۆ ئازادی کاتی هەر کام لەم جالاکانە دەرکرد.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *