هێرشی چەکدارانەی هێزە ئینتزامییەکان بۆ ” نەوسوود” و تاڵانی کەلووپەلی کاسبکاران

KMMK:

چوارشەممە 5ی جۆزەردانی 2721ی کوردی، هێزە ئینتزامییەکانی کۆمار ئیسلامی ئێران هەڵیان کوتاییە سەر کەلووپەلی کاسبکاران لە نەوسوود و دەستیان بەسەردا گرت.

بە گوێرەی هەواڵەکە ئەم هێزانە هێرشیان کردە سەر خەڵک و وێڕای دەستبەسەردا گرتنی سامانەکەیان وەکوو میلیاریزە ڕژانە نێو ئەو شارە و پەلاماری خەڵکیان دا و نەشیاوترین کردەوەیان دژی خەڵکی ئەو دەڤەرە هێنایە ئاراوە و خەڵکیش وەکوو بەرگری لە مافی ڕەوای خۆیان دژیان وەستانەوە و بەم شێوازە تێهەڵچوون هاتە ئاراوە.

شیاوی باسه هێزە چەکدارەکانی دەسەڵاتی داسپاوی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر کوردستان وەکوو دەسپێکی ئەو دەسەڵاتە داسەپاوە نەگۆڕدراوە و بە بیانووی جۆراوجۆر وەکوو چاڵاکی سیاسی، مەدەنی، ژینگەیی، هونەری و تەنانەت کارو کەسابەتیش لە بن کۆنتڕۆڵی حکوومەت دایە و هەر چەشنە دژکردەوەیەک کاردانەوەی سیاسییانەی لێدەکەوێتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *