KMMK:
سێ شەممە 4ی جۆزەردانی 2721ی کوردی، موزەفەر ساڵەح نیا لە رێگای پەیوەندی تەلەفۆنیەوە، بانگھێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە کرا.
بەو بۆنەوە، ئەمڕۆ کاتژمێر 10ی سەرلەبەیانی خۆی بە ئیدارەی ئیتلاعات ناساندوە.
جێگای ئاماژەیە کە: لە چەند رۆژی رابردودا، چەند چالاکێکی کرێکاری لە شارەکانی سنە، سەقز و مەریوان بانگھێشت کراون و لیپرسینەوەیان لێکراوە.
لە ھۆکاری بانگھێشت و زەخت خستنەسەر ئەم چالاکانە لەلایەن ھێزە ئەمنیەتی و ئیتلاعاتیەکان، زانیاریەک بەردەست نەکەوتوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان