موژگان کاوسی و سەکینە پەروانە مانیان لە خواردن گرت

KMMK:

بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دوو زیندانی سیاسی ژن بە ناوەکانی موژگان کاوسی و سەکینە پەروانە دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن.

ئەم دوو ژنە سیاسییە وەکوو ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر دەسڕانەگەیشتنیان بە خزمەتگوزاری پزیشکی و هەڵسووکەوتی نامرۆڤانەی بەرپرسانی زیندانیان دەستیان داوەتە مانگرتن لە خواردن.

سەکینە پەروانە، زیندانی سیاسی کە لە زیندانی ناوەندی مەشهەد ڕاگیراوە، لە ناڕەزایی دژ بە بێبەری بوون خزمەتگوزراری پزیشکی و دوورخستنەوەی دەستی داوەتە مانگرتن لە خوردن.

بە پێی هەواڵەکان، سەکینە پەروانە بە هۆی دابەزینی پەستانی خوێن و ئازاری سیستەمی گەدە ڕاگوازرا بۆ بێهداری زیندان و سەرەڕای داوای پزیشکانی بێهداری لەمەڕ گواستنەوەی بە پەلە بۆ نەخۆشخانە بە هۆی دژایەتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە بەندی 5ی زیندان ڕاگیراوە.

لە ڕۆژی یەکشەمەوە 26ی گوڵانی 2721ی کوردی، موژگان کاوسی، زیندانی سیاسی دیکەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ناڕەزایی بەرانبەر بە هەڵسوکەوتی بەرپرسانی زیندان و سیستەمی قەزایی بەرانبەر بە زیندان دەستی داوەتە مانگرتن لە خواردن و درێژی پێداوە.

تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە بەرپرسانی زیندانی ئێران وڵامی داواکارییەکانی ئەوانی نەداوەتەوە.

شیاوی باسە ناڕەزایی ناوبراو بە بۆنەی داوای کاری تاکەکەسی نییە و بە بۆنەی هەڵسووکەوتی نایاسایی بەرپرسانی زیندان و سیستەمی قەزایی ئێران دژ بە چالاکان و زیندانیانی سیاسی ـیە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *