ورمێ؛ دەستبەسەری هاوڵاتییەک لە لایەن ڕێخراوی تیرۆریستی سپای پاسدارانەوە

KMMK:

پێنجشەممە 23ی گوڵانی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی” بەهمەن ئیسمایلی” کوڕی عوسمان 38 ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی یەنگیجە لە ناوچەی سۆمای برادۆست سەر بە شاری ورمێ لە لایەن هێزە تیرۆریستییەکانی سپای پاسدارانی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیارڕاگوازراوە.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە kmmk گەیشتوون، هێزە تیرۆریستەکانی سپای پاسداران بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەم هاوڵاتییەیان دەستـبەسەر کردووە.

بە پێی هەواڵەکە، بەهمەن ئیسمایلی بە تۆمەتی” هاریکاری حیزبێکی کوردی دژبەری حکوومەتی ئێران” دەستبەسەر کــراوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــــــتان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *