KMMK:
پێنج شەممە 30ی گوڵانی 2721ی کوردی، بەندکراوێک لە بەندیخانەی ناوەندی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ بە ناوی« ئیسماعیل تالێبی» لە ڕێگای بڕینی دەماری دەستی، ھەوڵی خۆکوژی داوە.
بە پێی راپۆرتەکە، ئیسماعیل تالێبی پاش 7 ساڵ بەندبون بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی دژ بە گواستنەوەی بەندکراوان بۆ بەشەکانی تری بەندیخانە، بە بڕینی دەماری دەستی خۆی ھەوڵی خۆکژی داوە.
جێگای ئاماژەیە کە، ناوبراو بۆ نەخۆشخانەی بەندیخانە براوە بەڵام بە ھۆی لێچونی خوێنی زۆر باری تەندروستی ناوبراو ناجێگر راگەیەندراوە.
ھۆکاری بەندکردنی ناوبراو پەیوەستە بە گواستنەوەی مادەی ھۆشبەر.
لەم بارەوە راگەیەندراوەکە؛ لە رێکەوتی ئاماژە پێکراو بڕی 300 بەندکراو لە بەشی کرێکارانی بەندیخانەی ناوەندی بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ بۆ بەشی دەرمانخۆرەکان _تووشبوانی مادە هۆشبەرەکان _ گواستراونەتەوە و ئەم کردەوە، کاردانەوە و ناڕەزایەتی بەندکراوانی لێ کەوتەوەتەوە و لە کۆتاییدا دەبێتە ھۆی ھەڵکشانی رێژە و توشبوونی کەسانێکی زۆرتر بە مادە ھۆشبەرەکان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان