خالید محەممەدزادە ئەقدەم لە مافی مەرەخەسی بێبەری کراوە

KMMK:

بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، خالید محەممەد زادە ئەقدەم لە مافی مەرەخەسی بێبەش کراوە و بەرپرسانی زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری مەهاباد، داواکاریی مەرەخەسیی ناوبراویان رەت کردۆتەوە.

ئەو گیراوە سیاسیە، خەڵکی “خوڕخوڕە”ی سەر بە شاری مەهاباد لە شاری رۆژھەڵاتی کوردستانە.

ناوبراو 19ی ڕەشەمە 2720ی کوردی بۆ جێبەجێکردنی سزای زیندان ڕەوانەی زیندانی حکوومەتی ئێران لە مەهاباد کرابو ناوبراو بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی ئۆپۆزیسیۆنی حکوومەتی ئێران”، بە یەک ساڵ و پێنج مانگ زیندانیی تەعزیری سزا درابوو، ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەدا بۆ یەک ساڵ و دوو مانگ زیندانیی تەعزیری کەم کرایەوە.

جێی ئاماژەیە کە ناوبراو ماوەی زیاتر لە دوو مانگ لە زیندانی تاکەکەسی دابوو و دوای کۆتایی ھاتنی لێپرسینەوە ڕەوانەی بەندی گشتی کرابوو.

ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەرکران و لێپرسینەوە دا لە “مافی هەبوونی پارێزەر” و “چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی”، بێبەش کرابوو.

جێی بیرهێنانەوەیە کە خالید محەممەد زادە ئەقدەم، هەینی 14ی خەرمانانی 2720ی کوردی، لەلایەن هێزەکانی سپای پاسدارانی ئێرانەوە دەسبەسەر کرابوو.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *