شوت؛ ئازادی کاتی هاوڵاتییەک

KMMK:

پێنجشەممە ‌30ی گوڵانی2721ی کوردی، “موحەمەد ئارغا” کوری عەلی، دانیشتوی شارۆچکەی یولاگێلدی سەربەشاری شووت بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئێران لە ماکۆ ئازاد کرا.

شیاوی باسە کە، ناوبراو لە ڕێکەوتی 25ی گوڵانی ئەمساڵ لە شاری شوت سەر بە ورمێ لە ڵایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران دەسبەسەر کرا و لە ڕێکەوتی 18ی گوڵان بۆ زیندانی ئێران لە شاری ماکۆ گوازرایەوە.

تا ئیستا، له هۆکاری دەسبەسەری و ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵی ئەم هاوڵاتییە هیچ زانیارییەک بە دەستەوە نیە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *