گیانی بێهزاد مەحموودی لە مەترسی دایە

KMMK:

بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، حکوومەتی ئێران لە هەوڵی ئەوە دایە کە بێهزاد مەحموودی، پەناخوازی خەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستان کە لەبەردەم بارەگای سەرەکی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەولێر خۆی سووتاند، بڕەفێنێت و بیباتەوە بۆ ئێران.
بەپێی زانیارییەکان، دوو کەس لە ئەندامانی کونسولگەری ئێران هەوڵیان داوە کە بچنە ژووری بێهزاد مەحموودی و ناوبراو لەگەڵ خۆیان بەرن. ئەو هەوڵەی کۆنسولگەری ئێران لە لایەن هاوڕێکانی ئەو پەناخوازە ڕێگرییان لێ کراوە. دوایی ئەوەی کە لەو شوێنە گرژی درووست دەبێت، ئەو دو کەسە نەخۆشخانە بەجێ دەهێڵێن.
جێی ئاماژەیە کە رەوشی سڵامەتی بێهزاد مەحموودی ناجێگیر ڕاگەیاندراوە و تووشی 93٪ سووتان بووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان داوا لە خەڵکی باشووری کوردستان، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حیزبەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان دەکات، پێشگیری بکەن لە رادەست کردنەوەی ناوبراو بە ئێران.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *