دۆخی تەندروستی بەندکراوێکی سیاسی ناجێگر راگەیەندراوە

KMMK:
بەندکراوی سیاسی «سومەیە قوڕەیشی» شارۆمەندی شاری ورمێ و بەندکراو له بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە، دۆخی تەندروستی ناجێگر راگەیەندراوە.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە KMMK: ناوبراو توشی نەخۆشی دڵ بوە و پێویستی بە چاوەدێری پزیشکی تایبەتە و دەبێت بە زووترین کات بەمەبەستی چارەسەری پزیشکی پشوو وەر بگرێت و ئەمە لە حاڵێکدایە کە بەرپرسانی ئەم بەندیخانەیە بەرگری دەکەن لە چونەدەرەوەی ناوبراو لە بەندیخانە.

جێگای بیر ھێنانەوەیە کە سومەیە قوڕەیشی لە مانگی سەرماوەزی ساڵی 2719ی کوردی لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ دەستبەسەر دەکرێت و دەبرێتە گرتوخانەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لەو شارە و پاشان لە مانگی رێبەندانی ھەمان ساڵ بە تۆمەتی( ھەوڵ دژ بە ئاسایشی نەتەوایەتی و پڕوپاگاندا دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران) سزای پێنج ساڵ بەندکردنی بەسەردا دەسەپێندرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Leave a Reply

%d bloggers like this: