KMMK:
یەکشەممە 19ی گوڵانی 2721ی کوردی، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی “ئەیووب” 27 ساڵ تەمەن خەڵکی شاری سەقز و “ئاکۆ قادری” خەڵکی پیرانشار بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرانی بریندار بوون.
هەروەها کۆڵبەرێکی دیکە بە ناونیشانی” فەرزاد جەباری” 30 ساڵ تەمەن، کوڕی عەبدوڵڵا، خێزاندار و خەڵکی گوندی “مەنسوور ئاوا” سەر بە شاری ورمێ بە هۆی ترس لە دەسڕێژی هێزە تیرۆریستییەکانی سپای پاسداران خۆی هەڵدایە نێو ڕووبارێکەوە و بە داخەوە گیانی لە دەست داوە.
بە پێی هەواڵەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەیووب بۆ چارەسەری ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدین ئەیووبی بانە کراوە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لەمەڕ دۆخی کۆڵبەری بریندار ئاکۆ قادری بەدەستەوە نییە.
کوشتنی کۆڵبەران سەلمێنەری ئاشکرای جینایەت دژی مرۆڤایەتییه کە کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا ڕۆژانە دەستی تێوە دەدەن.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان