KMMK:
شەممە 18ی گوڵانی 2721ی کوردی، “عەلی ئەڵڵا وەیسی” 45 ساڵ تەمەن و خەڵکی گوندی” کوڕکوڕ”ی سەر بە شاری ســنە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرا دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.
بە پێی هەواڵەکانی kmmk، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەم هاوڵاتییەیان لە ناو بازاڕی ئەو شارە دەستبەسەر کــردووە.
تاکاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی عەل ئەڵڵا وەیسی نەزانراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان


