گرتن و زیندانمەدەنیهەواڵەکان

دوو کەس لە دەستبەسەرکراوانی شاری شــنە بە شێوەی کاتی ئازاد کران

KMMK:

شەممە 18ی گوڵانی 2721ی کوردی، سیروان عەبدوڵڵایی و عەتائوڵڵا ڕەزاربایی خەڵکی سنە بەدانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە گرتووخانە ئەمنییەکانی ئێران لەو شاره ئازاد کران.

جێی بیرهانینە ئەم دوو هاوڵاتییه ڕێکەوتی 4ی گوڵان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ســنە دەستبەسەر کرابوون.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەر و ئەو تۆمەتانەی بەم دوو هاوڵاتییەوە لکێنراون بە دەستەوە نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

تەمبێی جەستەیی قوتابیان لە قوتابخانەکان ،درێژەی هەیە/تەمبێی جەستەیی “نارین”ی ڕەوانەی نەخۆشخانە کرد

مەریەم سادقی، چالاکوانی کرێکاری و کۆمەڵایەتی، بە ساڵێک زیندانی سزا درا

بۆکان؛ دەستبەسەری هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

Bilal Enferadi

Leave a Comment