پیاوخۆکووژیخۆکووژی و کوشتنهەواڵەکان

نەغەدە؛ گەنجێکی کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

KMMK:

پێنجشەمە 16ی گولانی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەکی بە ناوی سۆران عزەتی فەر 25 ساڵە باوکی دوو منداڵان و خەڵکی شاری نەغەدە بە خۆهەڵواسین هەوڵی خۆکوشتنی دا و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لەسەر هۆکاری خۆکوشتنی ئەو هاوڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

جێگای ئاماژەیە، کە بەهۆی هەژاری و نەبوونی کارەوە، خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەت گەنجان فشارێکی زۆری ئابوورییان لەسەر بووە و ئەوەش بووە هۆی زیادبوونی ڕێژەی خۆکوشتن.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان

Related posts

مەریوان/ تاڵان کردنی کەلووپەلی کۆڵبەران لەلایەن سپای پاسدارانی ئێران ـەوە

سنە؛ سزای بەندکردنی چالاکێکی ژینگەی سەڕاست کرایەوە

مانگرتن له‌ خواردنی به‌شێك له‌ پەناخۆازانی رۆژهەڵات لە بەردەم بنکەی UN شاری سلێمانی

Leave a Comment