KMMK:
پێنجشەممە 16ی گوڵانی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی “سۆیبە سەید عەبدوڵڵا زادە” کچی خالید خەڵکی گوندی” حاجی لەک” سەر بە ناوچەی ” چۆمی مەجیدخان” ی شاری بۆکان، لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێنا.
بە پێی ئەو هەواڵانەی بە kmmk گەیشتوون، ناوبراو چەندد ڕۆژی بەرێ بە هۆی گرفتی بنەماڵەیی ئاگری لە جەستەی خۆی بەردابوو و بە هۆی قووڵی برینەکەی ئەوڕۆ لە نەخۆشخانەیەکی شاری تەورێز گیانی بەخت کرد.
بەشوودانی زۆرەملێ، هەڵاواردنی ڕەگەزی، نەبوونی پشتیوان یاسایی لە ژنان، هەژاری و بێکاری، لە کۆی هۆکاری خۆکوژییەکانن لە کوردســـتان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســــتان