بریندار بونی شارۆمەندێک بەھۆی تەقینەوەی مین

KMMK:

پێنج شەممە 16ی گوڵانی 2721ی کوردی، بە ھۆی تەقینەوەی مین شارۆمەندێک بە ناوی« نادر سابێری» خەڵکی گوندی « تیلەکۆ»ی سەر بە شاری کامێران، ھەردوو لاقەکانی بە زرپی بریندار دەبن.

بە پێی راپۆرتەکە: بریندار بونی ئەم کۆڵبەرە بە ھۆی تەقینەوەی مینی چێندراوی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنوری « نەوسود» بووە.

جێگای ئاماژەیە کە: تاکاتی بڵاو کردنەوەی ئەم ھەواڵە لە براودۆخ و تەندروستی ناوبراو زانیاریەک لەبەردەست نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *