سیروس مەولودی لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی ئێران لە شاری شیراز دەستبەسەر کرا

KMMK:
چوار شەممە 15ی گوڵانی 2721ی کوردی، شارۆمەندێک بە ناوی« سیروس مەولودی» کوڕی ئیسماعیل و خەڵکی شاری مەھاباد لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی ئێران لە شاری شیراز دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار براوە.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان(KMMK ): ھیزە ئەمنیەتیەکانی ئێران بە بێ نوسراوەی دادگە ئەم شارۆمەندەیان دەستبەسەر کردوە.

تاکاتی بڵاو کردنەوەی ئەم ھەواڵە، لە ھۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنو رێگای سیرووس مەولودی زانیاریەک لەبەردەست نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *