خۆکوژی ژنێکی تر لە ورمێ

KMMK:
دووشەممە 13ی گوڵانی 2721ی کوردی، ژنێک بە ناسناوی« فاتیمە عەلی پور» کچی عوسمان و تەمەن 30 ساڵان، ھەروەھا دایکی دوو منداڵ، خەڵکی گوندی کانی رەشی سەر بە شاری ورمێ، لە رێگای خۆکوژیەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی ھێنا.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە KMMK: ناوبراو لە رۆژانی رابردودا بە ھۆی کێشەی بنەماڵەییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و بە ھۆی سەختی برینەکانی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەی شاری ورمێ گیانی لەدەست داوە.

پێک ھێنانی ژیانی ھاوبەشی زۆرە ملی، ھەڵاوردەیی رەگەزی، نەبونی پشتگیری یاسایی لە ژنان، ھەژاری و بێکاری لە ھۆکار گەلی سەرەکی خۆکوژی لەکوردستانە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *