هەڵەی پزیشکی مردنی ژنێکی دووگیانی لێکەوتەوە

KMMK:

یەکشەممە 12ی گوڵانی 2721ی کوردی، ژنێکی دوو گیان بە ناونیشانی ” شەیدا عەبدی” کچی سەیفوڵڵا خەڵکی گوندی”زێڕان” سەر بە ناحیەی کڵاشی جوانڕۆ بە هۆی هەڵەی پزیشکی لە نەخۆشخانەی ئەم شارە گیانی خۆی لە دەست دا.

بە پێی هەواڵەکە، ناوبراو بە هۆی هەڵەی پزیشکی کادێرێکی دەرمانی نەۆشخانەی جوانڕۆ تووشی خوێن لە بەرچوونی زۆر دەبێ و گیانی لە دەست داوە.

شیاوی باسه، تەرمی ئەم ژنە دووگیانە بۆ پزیشکی یاسایی ڕاگوازراوە و دواتر لە گوندی زێڕان ئەسپەردەی خاک کراە.

جێی سەرنجە کە هەڵەی پزیشکی، کەمبوونی کەلووپەلی پزیشکی لە نەخۆشخانەکانی ئێران ساڵانە هۆکاری گیان لە دەستدانی ڕێژەیەکی بەرچاوی هاوڵاتیان دەبێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *