کامێران؛ دەستبەسەر کردنی شارۆمەندێک لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە

KMMK:

دوو شەممە 30ی خاکەلێوەی 2721ی کوردی، شارۆمەندێک بە ناوی« فارۆق قازی» تەمەن 24 ساڵان و خەڵکی گوندی« کوێرە گرێ»ی سەر بە شاری کامێران لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر کرا.

بە پێی راپۆرتەکە، ناوبراو بە بێ داواکاری دادگە لە نێو ماڵەکەی خۆی لەلایەن ئەم ھێزەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار براوە.

جێگای ئاماژەیە کە، فارۆق قازی لە کاتی دەستبەسەر بوون مافی ھەبوونی پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵەکەی لێ زەوت کراوە.

تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەم ھەواڵە، لە ھۆکاری دەستبەسەر کردن، شوێنی راگرتن و تۆمەتگەلی پاڵنراو بەم کەسەوە، زانیاریەک لەبەردەست نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Leave a Reply

%d bloggers like this: