KMMK:
شەممە 11ی گوڵانی 2721ی کوردی، دادستانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سەقز” عوسمان ئیسمایلی” بە پێی داواکارییەکانی دامەزراوە ئەمنییەکان بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لەسەر جێبەجێ کرد.
بانگهێشت کردنی ئەم هاوڵاتییە هاوکاتە لە گەڵ جێبەجێکردنی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکار.
بە پێی ئەو هەواڵەی بە KMMK گەیشتووە، دادستانی ئێران لەم شارە پاش بانگهێشت و لێپرسینەوەی ئەم هاوڵاتییە، بەڵێن نامەی نووسراوەییەیان لێوەرگرتووە کە هەوڵی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی ڕۆژی جیهانی کرێکار یان هەڵدانی ئاڵای سوور لە نێو شار نەدات.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان