KMMK:
شەممە 11ی گوڵانی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی ” ئەحمەد عەباسی نەژاد” تەمەن 40ساڵ کوری مووسا بەیگ کە باوکی سێ منداڵە، خەلکی گوندی “ئەنبی” سەربە ناوچەی تەرگەوەری ورمێ دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
تا کاتی داڕشنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەمەڕ هۆکاریی خۆکوژی ئەم هەوڵاتییە لە دەستدا نییە.
شیاوی باسە، بە هۆیی دەستەنگی و هەژاریی و نەبوونی هەلی کار،خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە تابیەت گەنجەکان لە ژێر گوشاری بێکاری، باری گرانی ئابوورییان لە سەرە و ئەمە بۆ خۆی هۆکاری ڕێژەی خۆکوژییەکانی لە ڕۆژهەڵاتی کوردســتان هەڵکشاندووە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان