KMMK:

جومعە 10 گۆڵانی 2720 ی کوردی، لە شاری بانە و گەڕەکی بانە کۆن، ئیسماعیل کەریمی شاعیر خەڵکی بانە، تەمەن 50 ساڵ، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی متمانە پێکراو کە بۆ KMMK دواوە: ناوبراو ماوەیەک لەمەوپێش بەهۆی هەژاری و بێ دەرەتانییەوە لە هاوژینەکەی جیا بووەتەوە و لەماڵی براکەی دەژیا.

سەرچاوەکەگوتی: ئیسماعیل کەریمی کوڕی مام عەزیز، شاعیرێکی هەست ناسک بوو کە بژێوی ژیانی لە رێگای جگەرە فرۆشی گەڕۆکیەوە دەبردەسەر شەوی جومعە لەسەر شەمە خۆی لە پەنجەرەی نهۆمی دووهەمی ماڵی براکەی هەڵداوەتە خوارەو بەداخەوە گیانی لە دەست داوە.

بێکاری، فەقیری، نەبوونی هەلی کار، نەبوونی ژێرخانی ئابووری وڵات و هەڵاواردنی حکوومەتی ناوەند هۆکاری بێ ئومێدی خەڵکی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانە لە ژیانەو بووە بە هۆی هەڵکشانی رێژەی خۆکوژی لەم بەشەی کوردستان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Leave a Reply

%d bloggers like this: