KMMK:

چوار شەممە 8ی گوڵانی 2721ی کوردی، بە ھۆی تەقەی راستەوخۆی ھێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری تەتە بە فیشەکی ساچمەیی، کۆڵبەرێک بە توندی بریندار دەبێت.

ناوی ئەم کۆڵبەرە« رەحمەتوڵا قادێر نەژاد» و خەڵکی مەریوان راگەیەندراوە.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە KMMK، ناوبراو بە مەبەستی چارەسەری بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سنە گوازراوەتەوە.

کوشتنی کۆڵبەران ھێمای راستەقینەی کردەوەی دژە مرۆڤانەیە کە لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە رۆژانە دوپات دەبێتەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

Leave a Reply

%d bloggers like this: