دو هاوڵاتی کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هــێنا


KMMK:
پێنجشەممە 9ی گوڵانی 2721ی کوردی، دو هاوڵاتی لە حەوتووی ڕابردوودا لە رێگەی خۆکووژیەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە. سەدیق کەریمی خەڵکی دیواندەرە و کورۆش مەحەمەدی خەڵکی بۆکان ناوی ئەو دو هاوڵاتییەیە کە خۆکووژیان کردووە.

بە پێی زانیاریەکانی KMMK سەدیق کەریمی خۆی بە داوەتەوە و کورۆش مەحەمەدیش لە رێگەی خۆهەڵواسینەوە کوتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.
تا کاتی بڵاوکردنەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری خۆکووژی ئەو دوو هاوڵاتییە نەزانراوە.

جێی ئاماژەیە کە فەقیری و بێکاری گوشارێکی ئابووری زۆری بۆ خەڵک هێناوە و ئەوە بۆتە ھۆی هەڵکشانی رێژەی خۆکووژیەکان بەتایبەت لەنێو چینی گەنج لە رۆژھەڵاتی کوردستان.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *