KMMK:
سێشەممە 7ی گوڵانی 2721ی کوردی، چوار هاوڵاتی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.
ناونیشانی ئەم چوار هاوڵاتییە” ئارام مورادیان” کوڕی عوسمان و ” ئەمیر ڕەزایی” کوڕی جەمیل و “ئارەش ئەحمەدیان” خەڵکی گوندی تەنگیسەر سەر بە شاری سنە و ” محەممەد ئارغا” کوڕی عەلی دانیشتووی شاری یولاگێڵدی سەر بە شاری شووت.
شیاوی باسە کە ئارام مورادیان و ئەمیر ڕەزایی پێشووتر لە بەفرانبای 2720ی کوردی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە سنە بانگهێشت و لێپرسینەوەیان لە سەر جێبەجێ کرابوو.
شیاوی باسە کە محەممەد ئارغا ڕێکەوتی 25ی خاکەلێوەی ئەمساڵ، لە شاری شووت لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
بە پێی ئەو هەواڵانەی بە KMMK گەیشتوون، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەم چوار هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی داڕشتنی هەواڵەکە هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتییانە نەزانراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســـتان