KMMK:
جەماڵ یوسێفی و حوسەین ئیبراھیمی حەمزە دوایی تێپەڕبوونی چەند ساڵ دەستبەسەری تائێستا لە دۆخێکی نادیار و ناڕوون لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەھاباد ماونەتەوە و دادگایی نەکراون.
بە پێی راپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، جەماڵ یوسێفی، خەڵکی گوندی «مەشێر ئاوا» و حوسەین ئیبراھیم حەمزە، کوڕی عەبدوڵا و خەڵکی گوندی «قەرەگۆل»ی سەر بە شاری بۆکان دوایی تێپەڕبوونی زیاتر لە پێنج ساڵ، هێشتا دادگایی نەکراون و ڕەوش و چارەنووسیان نادیارە.
جێگای ئاماژەیە، ئەم دوو هاوڵاتییە رۆژی یەک شەممە 5ی گوڵان، بە مەبەستی بەڕێوە چونی دانیشتنی دادگا، بانگھێشتی دادگای کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەھاباد کراون بەڵام ئەم دانیشتنە بەڕێوە نەچووە.
جێگای ئاماژەیە، نابراوان لە ساڵی 2716، بە تۆمەتی «ئەندام بوون و ھاوکاری لەگەڵ حزبێکی کوردستانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران» لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر کرابون و لە کاتی دەستبەسەر بوونیانەوە تا ئێستا مافی ھەبوونی پارێزەریان لێ زەوت کراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان