KMMK:
شەممە 4ی گوڵانی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک له لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.
ناونیشانی ئەم هاوڵاتییە فەردین ڕەحیمی خەڵکی سنەیە.
بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی بە KMMK گەیشتوون، هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئێران بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.
شیاوی باسە کە ڕۆژی شەممە، چوار هاوڵاتی له شاری ســنە بە ناوەکانی مێهدی سەیفی، عەتائوڵڵا ڕەزابابایی، مەرزیە غوڵام وەیسی و سیروان عەبدوڵڵایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شاری سنه دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازران.
شیاوی باسه کە، هێزە ئیتلاعاتییەکان له کاتی دەستبەسەری، هەندێ شت و مەکی تایبەتی وەکوو موبایلی ناوبراویان دەستبەسەردا گرتووە و لە گەڵ خۆیان بردوونی.
تا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە زانیارییەک لەمەڕ ئەو تۆمەتانەی نراونەتە پاڵ ناوبراوان و شوێنی ڕاگیرانیان بە دەستەوە نییە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان