سنە: دوو هاوڵاتی دەستبەسەر کران

KMMK:

شەممە 4ی گوڵانی 2721ی کوردی، دوو هاوڵاتی لە شاری سنە لە لایەن هێزە ئەمنیی و ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێران دەسبەسەر کران.
بە پێی ئەو هەواڵەی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە دوو چالاکی مەدەنی بە ناوەکانی مەرزیە غوڵام وەیسی و سیروان عەبدوڵاهی لە لایەن هێزە ئەمنیی و ئیتڵاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرابونەوە.
شیاوی باسە کە ئەم دوو هاوڵاتییە دایک و منداڵن و بە بێ هۆکار و نواندنی هەر چەشنە حوکمێکی قەزایی لە ماڵی خۆیان دەسبەسەر کراون.

تا کاتی بڵاو بونەوەی ئەم هەواڵە ڕوون نەکراوەتەوە، کە کام یەک لە ئورگانە ئەمنییەکان ئەوانیان دەسبەسەر و بۆ چ شوێنێک گوازرانەتەوە.
هەروەها ڕوون نەکراوەتەوە کە بە چ تۆمەتێک ئەم هاوڵاتییانە دەسبەسەر کران.
لە سەرەتای ساڵی زایینی ،دەیان هاوڵاتی و چالاکی مەدەنی وسیاسی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەسبەسەرو بۆ زیندان گوازرانەتەوە. چەندد کەس لە دەستبەسەر کراوان دوایی تێپەر کردنی کاتی لێپرسینەوە بە دانانی بارمتەی قورس بە شێوەی کاتی ئازاد کران .
هەروا زۆربەی دەسبەسەر کراوان ، هێشتا هەر دەستبەسەر و لە سەرەتایی ترین مافی خۆیان بێبەرین.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *