غەزاڵ مەعسوم شاهی سزای بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا

KMMK:
پێنج شەممە2ی گوڵانی ‌2721ی کوردی، غەزاڵ مەعسوم شاهی، چالاکی خوێندکاری خەڵکی کرماشان، لە لایەن بەشی 21ی دادگەی ئینقیلابی تاران بە تۆمەتی( بڵاو کردنەوەی درۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان) سزای 18 مانگ بەندکردن و سزای دراوی و سزاگەلێکی تر وەک ئامادە بوون لە بەشی سێ گۆڕستانی ناسراوە بە [ شەهیدانی مودافیعی حەرەم]ی بەسەردا سەپێندراوە.
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەم چالاکوانە خوێندکاریە بە تۆمەتی نووسینی بابەت لەسەر پێکانی فڕۆکەی گەشتیاری ئۆکراین لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر، سزا دراوە.

شایانی باسە کە: سپای پاسدارانی ئێران لە بڕواری 18ی بەفرانباری 2719، بەکردنە ئامانج و پێکانی فڕۆکەی گەشتیاری وڵاتی ئۆکراین بوە هۆی کوژرانی هەموو ئەوکەسانەی کە بەم فڕۆکەیە گەشتیان دەکرد.
بەدواداچونەکان ئەوە دەگەیەنن کە: سپای پاسداران ئەم فڕۆکەیەی بە ئەنقەست کردوەتە ئامانج.
ناوەندە دادوەریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە بری سزادانی ئەوکەسانەی کە بونەتە هۆی ئەم روداوە، هەوڵی دەستبەسەر کردنی شارۆمەندان و چالاکانی کۆمەڵایەتی و سیاسی دەدات کە ناڕەزایەتی دژ بەم کردەوەیە دەر دەبڕن وبەندیان دەکان.
شایانی باسە کە: سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران ناوی لەنێو لیستی رێکخراوە تیرۆریستیەکاندایە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *