KMMK:
یەکشەممە 29ی خاکەلێوەی 2721ی کورری، فایق یووسفی، پاش کۆتایی ماوەی زیندانییەکەی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە سەقز ئازاد کرا.
ناوبراو ئەندامی گرووپی شاخەوانیی “هەڵۆ”ی سەقزە و لە
10ی خەزەڵوەری 2720ی کوردی، بۆ جێبەجێکردنی حوکمەکەی، خۆی بە گرتووخانەی حکوومەتی ئێران لە سەقز ناساندبوو.

فایق یووسفی، سێشەممە 18ی پووشپەڕی ساڵی 2719ی، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران دەسبەسەر کرا و بۆ لێپرسینەوە، ڕەوانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو حکوومەت لە سنە کرابوو.

فایق یووسفی پاش دوو مانگ بە دانانی بارمتە ئازاد کرا و دوایی لەلایەن دادسەرای گشتی و دادگا ئینقلابی ئێران بە تۆمەتی “پڕۆپاگەندە دژی نیزام”، بە 10 مانگ زیندانیی تەعزیری مەحکووم کرابوو، ئەو حوکمە لە دادگای پێداچوونەوەدا، بۆ 6 مانگ زیندانیی تەعزیەری کەم کرابووەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *