پیرانشار؛ سێ هاوڵاتی دەسبەسەرکران

KMMK:

شەممە 28ی خاکەلێوەی 2720ی کوردی، سێ هاوڵاتی کە له ناو ئەوان دا ژنێکیش هەیه لە شاری پیرانشار، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکران.

ناسنامەی ئەو هاوڵاتیانە، گوڵالە مورادی 47 ساڵ و دوو منداڵەکەی بە ناوەکانی مەتین بەزازی 14 ساڵ و تاهیر بەزازی 21 ساڵ و خەڵکی پیرانشارن.

بە پێی هەواڵی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەو سێ هاوڵاتییە پاش ئەوەی بۆ لێپرسینەوە دەسبەسەرکراون، گوازراونەتەوە بۆ ناوەندی دەستبەسەرکردنی ئیتلاعاتی ئێران لە ورمێ.

هەر بەپێی ڕاپۆرتەکە، دەسبەسەر کردنی ئەو مالباتە پەیوەندی بە کوژرانی ئەندامێکی ڕێکخراوی تیرۆریستی سوپای پاسداران لەو شارەدا بووە.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *