دوو ژنی گەنج لە یەک ڕۆژ دا کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هــێنا

KMMK:

ڕۆژی پێنجشەمە 26ی خاکەلێوەی 2720ی کوردی، ژنێکی گەنج بە ناوی “مەهناز. گ” پاش مردنی کۆرپەی 3 مانگەکەی هەوڵی خۆسووتاندنی دا و گیانی لە دەست دا.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەو ژنە لە تەمەنی 15 ساڵیدا هاوسەرگیریی کردووە و پاش بەسەربردنی دووگیانی و منداڵبوونی ، تووشی خەمۆکی دوای دووگیانی بووە. ناوبراو، دوای سێ مانگ منداڵەکەی لەدەست ئەدات.

شایانی باسە، مەهناز .گ به هۆی خەمۆکی و فشاری دەروونی لەبەر گیان لەدەستدانی کۆرپەی سێ مانگییەکەی هەوڵی خۆسووتاندنی دا و گیانی لەدەستداوە.

لە لایەکەی دیکەوە، ژنێکی تەمەن 32 ساڵ لە کرماشان هەر ئەو ڕۆژە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا و دوای ئەوەی کە گوازرایە بۆ نەخۆشخانەیەکی شارەکە گیانی لە دەست دا.

تا کاتی ڕاگەیاندنی ئەو هەواڵە، ناسنامەی ئەو ژنە بڵاو نەبووە.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردســــتان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *