سەلمان ئەفرا و ئارام نیک پەی بۆ زیندان ڕاگوازران

KMMK:

یەکشەممە 22ی خاکەلێوەی2721ی کوردی، سەلمان ئەفرا و ئارام نیک پەی دوو هاوڵاتی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری مەریوان دوایی قۆناغی لێپرسینەوە له گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی حکوومەت لەم شاره بۆ زیندانی کۆماری ئیسلام ئێران لە مەریوان ڕاگوازران.

شیاوی باسە کە ئارام نیک پەی سێشەممە 3ی خاکەلێوەی 2721ی کوردی، پاش بانگهێشت و چوونی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری مەریوان دەستبەسەر و ناوەڕاستی خاکەلێوە بە دانانی بارمتە لە گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی حکوومەت لەو شارە ئازاد و کاتژمێرێک دوایی ئازادی سەر لە نوێ دەستبەسهر کرابوویەوە.

سەلمان ئەفرا ـیش، ڕۆژی سێشەممە 3ی خاکەلێوە، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.
ناوبراوان بە تۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی دژبەری دەسەڵاتی ئێران دەستبەسەر کراون.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *