بەردەوامی خۆکوژییەکان؛ دوو کەسی دیکە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

KMMK:

چوارشەممە 18ی خاکەلێوەی 2721ی کوردی، دوو گەنجی دیکە لە شارەکانی بۆکان و جوانڕۆ لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

شۆڕش شێخ محەممەدی، نێزیک بە 35 ساڵ تەمەن خەڵکی گەڕەکی ئەمیرئاوای بۆکان لە ڕێی خۆهەڵواسینەوە دەستی داوەتە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێناوە.

ناوبراو ستافی نەخۆشخانە لە شاری بۆکان بووە و زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری خۆکوژی ناوبراو بە دەستەوە نییە.

لە لایەکی ترەوە کچێکی گەنج بە ناونیشانی سەمیرا فەرەجی خەڵکی جوانڕۆ لە ڕێی خۆکوژییەوە، گیانی لە دەست داوە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هۆکاری خۆکوژی ئەم کچە گەنجە نەزانراوە.

شیاوی باسە کە سیاسەتی هەڵاواردنی حکوومەتی ئێران، هەژاری، بێکاری، پشتیوانی نەکردن لە ڕێی یاساییەوە، یاسای دژە ژن، کۆی ئەو هۆکارەکانی خۆکوژین لە کوردســتان.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان

Leave a Reply

%d bloggers like this: