KMMK:
شەممە 14ی خاکەلێوەی 2721ی کوردی، شارۆمەندێک بە ناوی« ئەیوب سەلاح وەرزی» خەڵکی شاری دەڕە شار سەر بە پارێزگای ئیلام لە لایەن بەشی یەکەمی دادگەی ئینقیلابی ئێران لە شاری ئیلام سزا 11 ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە KMMK، ئەیوب سەلاح وەرزی بە تۆمەتی« سووکایەتی و دژایەتی سەروەری بونیانی گوزاری ئینقیلاب»،« پڕووپاگاندا دژ بە حکوومەت لە رێگای پێک ھێنانی گرووپی تۆڕی کۆمەڵایەتی»و « سووکایەتی بە رێبەری و بڵاو کردنەوەی درۆ و شکاندنی سەرۆکایەتی و سەروەی کۆماری ئیسلامی ئێران» بە کۆی گشتی سزای 11 ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرا.
شایانی باسە کە، ئەم سزایە کە لە لایەن بەشی یەکەمی دادگەی ئینقیلابی ئێران لە شاری ورمێ لە رێکەوتی27ی رەشەممەی 2720 دەرچووە، لەم دواییانە بەم شارۆمەندە راگەیەندراوە.
شایەنی باسە، ناوبراو لە رێکەوتی 10ی بەفرانباری 2720، لەلایەن ھێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە بۆ گرتووخانەی ئەم ناوەندە گواستراوەتەوە.
ناوبراو رۆژی سێ شەممە 23ی رەشەممەی 2720ی کوردی پاش تەواو بوونی قۆناغی لێپرسینەوەکان پێشەکی بۆ دادسەرا و پاشا ساخ کردنەوەی تۆمەتەکان و لەئاکامدا لە 20ی رێبەندانی ئەو ساڵە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو و پاش تەواو کردنی قۆناخی دادوەری لە بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم شارە ئازاد کرابوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان