KMMK:
پێنجشەممە 5ی خاکەلێوەی 2721ی کوردی، جەلیل قادری لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.
جەلیل قادری خەڵکی گوندی یەعقووب ئاوا سەر بە شاری بانەیە.
بە پێی هەواڵەکان، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی ئەم هاوڵاتییەیان دەستبەسەر کردووە.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لەمەڕ هۆکاری دەستبەسەری و شوێنی ڕاگرتنی جەلیل قادری ئاشکرا نەکراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان
Pingback: Jalil Qaderi has been detained — Rojhelat.info