مەترسی رادەست کردنەوەی پەنابەرێکی سیاسی کورد بۆ ئێران لە لایەن وڵاتی ئاڵمانیاوە

KMMK:

بە پێی ھەواڵی گەیشتوو بە KMMK پەنابەرێکی سیاسی کورد بە ناوی« کاوان حەیدەری» و ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران(حدکا) بەرەوڕووی مەترسی رادەست کردنەوەی بە کۆماری ئێسلامی ئێران لەلایەن وڵاتی ئاڵمانیاوە بووەتەوە.

بە پێی راپۆرتەکە، ناوبراو چەند رۆژێکە لەلایەن پۆلیسی وڵاتی ئاڵمانیاوە دەستبەسەر کراوە و لە ناوەندی رادەست کرنەوە« دیپۆرت سەنتەر» راگیراوە و ئەگەری رادەست کردنەوەی ھەیە.

شایانی باسە کە، چەندین جار دیاردەی رادەست کردنەوەی پەنابەران بۆ وڵاتی ئێران لەلایەن وڵاتانی ئەوروپاوە رووی داوە و چەندین کەس بەوھۆیەوە پاش رادەست کردنەوەیان ئێستاش چارەنووسیان نادیارە.

کاوان حەیدەری بە ھۆی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبێکی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران و چالاکی سیاسی لەدەرەوەی ئێران لە ئەگەری رادەست کردنەوەی چارەنووسێکی نادیار چاوەڕوانی دەکات و ژیانی دەکەوێتە مەترسیەوە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: