KMMK:
بە پێی راپۆرتی گەیشتوو، پێنج شەممە 28ی رەشەممەی 2720ی کوردی، شەھناز سادقیفەڕ بەندکراوی سیاسی بە ئیزنی دادگەی پێداچونەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ بە دانانی بارمتەی 500 ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کاتی راگەیاندنی سزاکەی ئازاد کرا.
ناوبراو پێشتر لە بڕواری 31ی پوشپەڕی 2720 لەلایەن بەشی دووی دادگەی ئینقیلابی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ بە سەرۆکایەتی دادوەر عەلی شێخ لوو بە تۆمەتی “ھەوڵ دژ بە ئاسایشی نەتەوەیی و ئەندام بون لە یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکان”، سزای 15 ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندرابوو. ئەم سزایە پاش دەربڕینی ناڕەزایەتی لەلایەن پارێزەرەکەیەوە لە دادگەی پێداچونەوە بۆ 5 ساڵ و یەک رۆژ بەندکردن دابەزی.
شەھناز سادقی فەڕ لەگەڵ منداڵە 17 ساڵانەکەی بە ناوی ئاینار زریع لە کاتی گەڕانەوە لە باشوری کوردستان بۆ رۆژھەڵاتی کوردستان لە سنوری «سەیران بەن»ی بانە دەستبەسەر کران. ناوبراو لەگەڵ کچەکەی بڕی دوو مانگ لە ژوری تاکەکەسیان ھێشتنەوە و لەژێر لێپرسینەوە بوون و پاش بەسەر چوونی لێپرسینەوەکان بۆ بەندیخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ گوازرانەوە.
ئایناز زاریع کچی شەھناز سادقیفەڕ پاش بەسەر بردنی 15 مانگ بەندکردن لە بڕواری 26ی خەزەڵوەری 2720ی کوردی لە بەندیخانە ئازاد کرا.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان