KMMK:
سێشەمە 3ی خاکەلێوەی 2721، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی سەیوان پەرتەوی، سەلمان ئەفرا لە گوندی نێ سەر بە شارستانی مەریوان لە لایەن هێزە ئەمنیەتی و ئێتلاعاتییەکانی سپای ئێران دەستەبەرکران
سەیوان پەرتەوی کوری زۆراب و سەلمان ئەفرا کوری رەحمەت لە گوندی نێی مەریوانن. هێزە ئەمینییەکانی سپا هێرش دەبەنە سەر ماڵی ئەو دوو هاوڵاتییە و بەبێ هەبوونی ئیزنی دادوەر دەستبەسەریان دەکەن.
جێی ئاماژەیە کە ئەو هێزانەی هێرش دەکەنە سەر ماڵی مەحەمەد پەروازە و هەوڵی گرتنی دەدەن. ئەو هێزانە، هتوژینی ناوبراو بە کێشانی ئەسلحە دەترسێنن و هوشداری پێدەدەن کە دەبێ مەحەمەد خۆی ڕادەستی ئیتلاعاتی سپا بکات.
ئەو هێزانە هیچ بەڵگەی یاسایی بۆ دەستبەسەرکردنی مەحەمەد پەروازەیان پێ نەبووە و هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ناوبراو.
سەرچاوە خۆجێییەکان دەڵێن، کە ژمارەی دەستگیرکراوەکان ڕوو لە زیادبوونە، دانیشتوویەکی ناوچەکەش دەڵێت هەڕەشە لە خەڵک کراوە و ڕاشیدەگەیەنێت، کە ئەو هێڵەیه سپا وتوویەتی؛ هەموو ئەو کەسانە دەستگیر دەکەن کە بەشداری ئاهەنگەکانی نەورۆز بوون.
سەرچاوە خۆجێییەکان ڕایانگەیاندووە، کە هێزە ئەمنییەکانی سوپای پاسدارانی ئێران هۆکاری دەستگیرکردنی ئەو دوو کەسەیان هاوکاریی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکومەتی ئێران ڕاگەیاندوە.
جێی ئاماژەیە کە سپای پاسدارانی ئێران لە لیستی گروپە تیرۆریستییەکان دایە و بە گروپێکی تیرۆریستی ناسراوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
- تەقینەوەی مین برینداربوونی ژنێکی لێکەوتەوە
- پێشگیری دەکرێت لە لە ناردنی ئیبراھیم خەلیل سدیقی ھەمەدانی بۆ نەخۆشخانە