گواستنەوەی پەیام ئەنوەری بۆ زیندان و ئازادی خەیرەت پەروازە بۆ زیندان

KMMK:

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان پەیام ئەنوەری زیندانی سیاسی بۆ تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی زیندان کرا و خەیرەت پەروازە پاش کۆتایی هاتنی حوکمەکەی ئازاد کراوە.

پەیام ئەنوەری کوڕی کاوە و زیندانی سیاسی خەڵکی بانە، خەزەڵوەری 2719ی کوردی، لە لایەن دادگای حکوومەتی ئێران لە شاری ســنە پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنرا و ئەو حوکمە پاش کۆتا دەنگ بۆ سێ ساڵ و نۆ مانگ زندانی تەعزیری داشکێنرابوو.

ناوبروو بۆ تێپەڕاندی ماوەی حوکمی سێ ساڵ و نۆ مانگەکەی، بۆ زیندانی ئێران لە شاری سنە ڕاگوازراوە.

بەڕێز ئەنوەری سێی سەرماوەزی 2718ی کوردی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر و بە مەبەستی لێپرسینەوە بۆ گرتووخانە شەهرام فەڕی ئیتلاعاتی سپای تیرۆریستی ئێران ێە شاری سنە ڕاگوازرابوو. ناوبراو لەو زەمەنەی کە لە چاوپێکەوتن و پێوەندی لە گەڵ بنەماڵەکەی و مافی دەسڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەری بووە و لە ڕێکەوتی گوڵانی 2719ی کوردی، لە لقی دووی بازپرسی(سەر لە نوێ پرسینەوە)ی دادگای ئینقلابی حکوومەت محاکمە و 21ی خەزەڵوەری ئەو ساڵ لە لایەن دادگای ئینقلابەوە بە سەرۆکایەتی دادوەر سەعیدی بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی دژبەری حکوومەتی ئێران بە پێج ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.

حوکمی ناوبراو پاش کۆتا دەنگ بۆ سێ ساڵ نۆ مانگ داشکێنرا.
هەروەها خەیرەت پەروازە زیندانی سیاسی تەمەن 30 ساڵ کوڕی ڕەحمان خەڵکی گوندی “نێ” سەر بە شاری مەریوان، پاش تێپەڕاندنی شەش مانگ زیندانی تەعزیری لە زیندانی حکوومەتی ئێران لەو شاره ئازاد کراوە.
ناوبراو دووشەممە 19ی گ
جۆزەردانی ئەمساڵ پاش چوونی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای تیرۆریستی ئیسلامی لە شاری مەریوان دوابەدوای بانگهێشتی پێشووتر، دەستبەسەر ، کۆتایی پووشپەڕ بە شێوەی کاتی بە دانانی بارمتە ئازاد کــرا.

خەیرەت پەروازە لە لایەن دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە مەریوان بە تۆمەتی” هاریکاری حیزبێکی کوردی دژبەری دەسەڵاتی ئێران” بە‌6 مانگ زیندانی تەعزیری مەحکوومرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردســتان