KMMK:
دووشەممە 25ی ڕەشەمەی 2720ی کوردی، مێعراج مورتەزایی و هیوا عەزیزپور لە لایەن دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لە شاری مەریوان بەیەکەوە بە 17 مانگ زیندان سزا دران.
مێعراج مورتەزایی لە مانگی گەلاوێژ و هیوا عەزیزپور لە خەرمانانی ئەمساڵ و بەجیا لە لایەن هێزە ئەمنیەتەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و دوایی ماوەیەک زیندانی بووت، بە کەفالەت و بەشێوەی کاتی ئازاد کران.
مێعراج مورتەزایی، 35ساڵ تەمەن و کووڕی سابیر و هیوا عەزیزپور خەڵکی گوندی دێوزناوی سەر بە شارستانی سەوڵاوان. بڕیاری زیندانی ئەو دوو هاوڵاتییە لە ڕێکەوتی 25ی ڕەشەمەی ئەمساڵ لە لایەن دادگاوە پێیان ڕاگەیاندراوە.
بەپێی زانیاریی گەیشتوو، دادگا ئینقلابی حکوومەتی ئێران، ئەو دوو هاوڵاتییەی بە هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران تاوانبار کردوە و مێعراج مورتەزایی بە یەک ساڵ و هیوا عەزیزپوری بە پێنج مانگ زیندان سزا داوە.
مێعراج مورتەزایی لە مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ دوایی بانگهێشت کردنی بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران دەستبەسەرکرا و 7ی رەزبەر بەشێوەی کاتی و تا کۆتایی پرۆسەی دادگا ئازاد کرا.
هیوا عەزیزپور لە 20ی خەرمانان لە لایەن هێزە ئەمنیەتەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و دوایی دوو مانگ بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد کرابوو.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
-
کرماشان؛ مێردمنداڵێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
-
گواستنەوەی پەیام ئەنوەری بۆ زیندان و ئازادی خەیرەت پەروازە بۆ زیندان