ئەگەری لەسێدارەدانی لە ناکاوی بەندکراوێک لە ورمێ

KMMK:

ئایدین دەلایی میلان، تەمەن 20 ساڵ, بەندکراو لە بەندێخانەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری ورمێ لە ژێر هەڕەشەئ ئەگەری بەڕێوە بردنی سزای نامرۆڤانەی لەسێدارە داندایە.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە KMMK، ئەم بەندکراوە بە بۆنەی بەرگری کردن لە دەستدرێژی سێکسی کردنە سەری دەستی داوەتە کوشتن و لە رۆژی روودانی تۆمەتی پاڵنراو واتە 20ی گوڵانی 2718ی کوردی، لە ژێر تەمەنی یاسایی 18 ساڵ بووە.

جێگای بیر ھێنانەوەیە، ئایدین دەلایی میلان لە رێکەوتی 7ی جۆزەردانی ئەمساڵ لەلایەن بەشی 4ی دادگەی سزادانی ژمارە یەکی تاران بە تۆمەتی کوشتن سزای سێدارەی بەسەردا سەپێندرا و ئەم سزایە لە دیوانی باڵای وڵاتی ئێران وەک خۆی پەسەند کرایەوە و بۆ بەشی جێبەجێ کردنی سزا نێردراوە.

جێگای ئاماژەیە، ئەم شارۆمەندە لە مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزای لەسێدارەدانی لە بەندیخانەی رەجایی شاری، شاری کەرەج بۆ بەندیخانەی ئێران لە شاری ورمێ گوازراوەتەوە و ئێستا لەم بەندیخانەیە چاوەڕێی بەڕێوە بردنی سزاکەیەتی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

%d bloggers like this: