تاران؛ دەستبەسەری عەبدوڵڕەحمان عەبدی و ڕاگواستنی بۆ مەریوان

KMMK:

چوارشەممە 20ی ڕێبەندانی2720ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی” عەبدوڵڕەحمان عەبدی” خەڵکی گوندی سلێن سەر بە شاری سەوڵاوا لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە تاران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازرا.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە kmmk گەیشتوون پاش چەندد ڕۆژ ناوبراو بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنی ئێران لە مەریوان ڕاگوازراوە.

شیاوی باسە کە هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی عەبدی یا دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لە سەر هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی دژی عەبدوڵڕەحمان دەکار گیراون و هەروەها شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو بە دەستەوە نییە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان