KMMK:
شەممە ٢٣ی ڕەشەمەی ساڵی ٢٧٢٠ی کوردی واحید عەلی نژاد زیندانی سیاسی خەڵکی شاری شنۆ دووای کۆتایی هاتنی دەورانی مەرەخەسی گەراێەوە زیندان.
واحید عەلی نژاد کە لە خەرمانانی ئەمساڵەوە هەتا ئێستا خەریکی تێپەڕاندنی ماوەی حەپسی ٦ساڵەی خۆیە، لە حەفتەی ڕابردووەوە بۆ مەرەخەسی ڕوانەی دەرەوە کرابوو.
بە پێ زانیاریەکان کە گەیشتووەتەوە کۆمەڵی مافی مرۆڤی کوردستان ڕۆژی شەممە ٢٣ی ڕەشەمە، واحید عەلی نژاد زیندانی سیاسی خەڵکی شاری شنۆ دووای کۆتایی هاتن بە مەرەخەسیەکەی دیسا ڕوانەی زیندانی ئێران لە نەغەدە کرا.
واحید عەلی نژاد هەفتەی ڕابردوو بۆ مەرەخەسی نێردرابوو. ئەم هاوڵاتیە لە هاووینی ساڵی ٢٧١٨وە لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەسبەسەر و دووای ماوەیەک بەدانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کرا.
دوتر لە دەسپێکی مانگی بەفرانباری ساڵی ٢٨١٩، لەلایەن دادگای ئینقلابی ئێران لە شاری شنۆ بە تۆمەتی ئەندام بوون لە یەکێک لە حیزبە کوردییە ئۆپۆزۆسیۆنەکانی ئێران بە شەش ساڵ زیندان سزا درا. ناوبراو لە خەرمانانی ساڵی ٢٧٢٠ی کوردی بۆ زیندان ڕاگوێزرایەوە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان